62%ـی پشکی بەغدا بووە
عێراق.. 1021 فەرمانبەری گرێبەست کرانە هەمیشەیی
964+
فەرمان سادق
وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 1000 فەرمانبەری گرێبەست دەکاتە هەمیشەیی کە زۆرینەیان لە پارێزگای بەغدایە.
ئەو گرێبەستانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی بڕیاری بە هەمیشەیی بوونیان بۆ دەرچووە، زۆرینەیان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ بوونن، لە دوای ئەو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەسرەیە.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا کە واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی لەسەرە، دەڵێت: فەرمانگەی ژمێریاری بودجە کارەکانی دانانی کردنی بە هەمیشەیی ئەو 1021 فەرمانبەرە گرێبەستە تەواو بووە.
لەو 1021 فەرمانبەرە گرێبەستەی دامەزراون 62%ـی لە بەغدایە کە دەکاتە 684 فەرمانبەر
لە راگەیەندراوەکە هاتووە کە 479 فەرمانبەری گرێبەست لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی بەغدا کراون بە هەمیشەیی، هەروەها 293 لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەسرە، 152 لە بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی بەغدا، 27 لە دەستەی گشتی کەشناسی، 26 لە فەرمانگەی کار و راهێنانی پیشەیی، 35 لە زانکۆی بەسرە.
جگە لەوانە چەند فەرمانگەیەکی دیکەش لە نووسراوەکە ناویان هاتووە کە بۆ هەر یەکێکیان فەرمانبەرێکی گرێبەست کراون بە هەمیشەیی.