ئەستێرەیەکی تۆپی دەست لەگەڵ لێڤەرپوڵ دەدرەوشێتەوە
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە پێشکەشی دەکات، کوڕە کوردێکی ئەستێرەی تۆپی دەست رووی لە یانەیەکی ووڵاتی ئیرلەندا کرد.
کۆژین کامەران یایزانێکی تۆپی دەستی شاری سلێمانییە و ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، بەهۆی ئاستی بەرزییەوە لەو یاریەدا، یانەی لێڤەرپوڵ بۆندی لەگەڵ ئیمزا کردووە و بۆ ماوەی یەک وەرزە لەگەڵ ئەو یانەیەدا لە خولی ئینگلیزی یاری دەکات.
بەهۆی ئاستی بەرزییەوە ئەم یاریزانە کوردە لە رێگەی یانەی ئاسترای ئیرلەندییەوە بۆندێکی پێشکەشکراوە، تاوەکو بەشێوەی خواستن بۆ یەک پاڵەوانێتی یاری بۆ ئەو یانەیە بکات.
لە ووڵاتی بەریتانیاوە کۆژین لە لێدوانێکی تایبەت لە رێگەی تەلەفۆنەوە بۆ 964 وتی، پێشتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی سلێمانی بەشداری خولەکانی کوردستان و عێراقی کردووە، دوای ئەوەی چووەتە وڵاتی بەریتانیا بەهۆی ئاست بەرزییەوە و دوای تاقیکردنەوەی، یانەی لێڤەرپوڵ بۆندی لەگەڵ ئیمزاکردووە.
کۆژین وتیشی، لە دوای تەواوبوونی رکابەرییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی ئینگلیزی کە توانیویانە لەگەڵ یانەی لێڤەرپوڵ پلەی چوارەم بەدەستبهێنن، یانەی
ئەسترای ووڵاتی ئیرلەندا بەشێوەی خواستن داوایانکردووە تاوەکو لە پاڵەوانیەتییەکدا یارییان بۆ بکات، دوای وەرگرتنی رەزامەندی لە یانەکەی، پەیوەندی بە یانەی ئاستراوە دەکات.
کۆژین کامەران ساڵی 1997 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە ساڵی 2008 ەوە دەستی بەیاری تۆپی دەست کردووە، لە ساڵی 2019 شەوە رووی لە ووڵاتی بەریتانیا کردووە و ئێستا لەگەڵ یانەی لێڤەرپوڵ یاری دەکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی