گورچیلەیەكیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە

لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیركران

کوردستان ئەحمەد

دوو کەس لە سلێمانی دەستگیرکران تۆمەتبارن بەوەی بازرگانیان بە جەستەی مرۆڤەوە کردووە.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، دوو دەستگیرکراوەکە کڕین و فرۆشتنیان بە گورچیلەی مرۆڤەوە کردووە و یەک گورچیلەیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە.

یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانیشتووی شاری هەولێرە و تەمەنی 37 ساڵە و ئەوەی دیکەیان خەڵکی بەغدایە و تەمەنی 35 ساڵە.

تۆمەتبارەکان لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرای سلێمانی، بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی ئازادی دەستگیر کراون.