هاوردەکردنی 9 سەوزەوات قەدەغە کرا

964+

فەرمان سادق

بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، حکومەتی عێراق هاوەردەکردنی نۆ سەوزەواتی قەدەغە کرد.

بڕیارەکە ئەمڕۆ دووشەممە 22.5.2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەریکردووە و بەپێی بڕیارەکەش بێت، تەماتە، پەتاتە، خەیار، پیاز، باینجان، کاڵەک، شووتی، بامیە و کولەکە هاوردەکردنیان قەدەغە کراوە.

بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وزاری ئابووری ئەمڕۆ دەرکراوە کە فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەرپەرشتی کردووە و لەسەر داوای وەزارەتی کشتوکاڵیش بڕیارەکە بڕیارەکە دەرچووە.

بڕیارەکە لە بەیانییەوە جێبەجێ دەکرێت و هیچ ماوەیەکیش دەستنیشان نەکراوە بۆ راگرتنی بڕیارەکە، تەنیا ئەوە نەبێت کە بۆ کاتێکی نادیار دەبێت.