سێ دیمه‌نى جیاواز له چالاكى دهستبهسهرداگرتنهكهى پۆلیسی هاتوچۆى قه‌ڵادزێ.. وێنه: هاتوچۆى قه‌ڵادزێ
ده‌ست به‌سه‌ر “قوڕگ”ه بێزاركه‌ره‌كه‌ى ماتۆڕدا گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى قه‌ڵادزێ ده‌ڵێت، له میانى چاودێریكردنى ئه‌و شوێنانه‌ى كارى چاككردنه‌وه‌ى ماتۆڕسكیل ده‌كه‌ن، چونه‌ته شوێنك و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گزۆزی بێزاركه‌ر و ماتۆڕسكیلدا گرتووه.
گزۆزى بێزاركه‌ر، به‌و گزۆزه چینیانه ده‌وترێت كه له ماتۆڕسكیل ده‌به‌سترێت و ده‌نگێكی ره‌ق و بێزاركه‌رى هه‌یه.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 22.5.2023 مه‌فرەزەکانی بنکەی ھاتووچۆی قەڵادزێ بە ھاوبەشی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی شارەوانی، له یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ى كارى چاككردنه‌وه‌ى ماتۆڕسكیل ده‌كه‌ن، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ گزۆزى و دوو ماتۆڕسكیلدا گرتووه.
ھاتووچۆی قه‌ڵادزێ ده‌شڵێت، بە ئامانجی بنبڕکردنی فرۆشتنی گزۆزی چینی و ئەو ماتۆرسکیلانەی کە دەبنە ھۆی بێزراکردنی ھاوڵاتیان و شیاونین بۆ لێخوڕین، چاودێری كردنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.