بەغدا 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، 200 ملیار دیناری خستە سەر هاژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و رایگەیاند، تا پەسەندکردنی بودجە مانگانە بەغدا 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
رۆژی چوارشەممەی هەفتەی پێشوو، 17.5.2023، بەغدا 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی هەرێم.
ناردنی ئەم 400 ملیار دینارە لە چوارچێوەی رێکەوتنێکی سەرەتایی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدایە تاوەکو ئەوکاتەی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی پەسەند دەکرێت.