50 ساڵە وێنەی موشتەریەکانی کۆ دەکاتەوە

964+

میلاد جەلال – دەربەندیخان

دوکاندارێک 50 ساڵە وێنەی موشتەریەکانی کۆدەکاتەوە و بە دوکانەکەیدا ھەڵیدەواسێت.

دڵشاد مەحمود، خاوەنی دوکانێکی ساردەمەنی و شیرینیە لە قەزای دەربەندیخان، لەگەڵ براکەی بەڕێوەی دەبەن، بۆ دیزانێکی جیاوازی دوکانەکەیان بیر لەوە دەکەنەوە وێنەی موشتەریەکانیان بگرن.

پێشتر لە ساڵانی ھەشتاکان دوکانەکەیان چایخانە بووە و وێنەی موشتەریەکانیان گرتووە، دواتر لە ساڵی 2015 کردویانە بە ساردەمەنی وێنەکانی ئەوکات و لەگەڵ وێنەی دوکانە نوێیەکەیان بە دیوار و سەقفی دووکانەکەیاندا ھەڵواسیوە و بەمشێوەیەش سەرنجی ئەوکەسانەیان راکێشاوە کە سەردانیان کردوون.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد