ئامادەکردنی بنەتۆ لە لایەن جوتیارێکەوە - وێنە: socialmedia
“بارانی ئێستا زیانی بۆ جوتیاران هەیە”
شۆڕش هەرکی – هەولێر
به قسه‌ى كشتوكاڵی هه‌ولێر، ئەمساڵ لە چاو دوو ساڵی رابردوو بارانێکی زۆرتر باریووه،، بەڵام رەنگە ئه‌و بارانه بۆ جووتیاران خێری پێوەنەبێت، جووتیارێكیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بارانه ببێته ته‌رزه، هه‌موو گه‌نم و دانه‌وێڵه به‌فیڕۆ ده‌چێت.
عەلی گەردی، جووتیارە لە دەشتی بەڕانەتی و بە 964ـی وت، ئەم بارانە زیانی بۆ گەنم و دانەوێلە هه‌یه، وتیشی، “کاتێک گەنم و دانەوێلە زەرد ده‌بێت، بارانبارین زیانی دەبێت، ئێستاش گەنم بەلەک دەبێت”.
ئەو دەڵێت “ئەگەر ئەم بارانە تەرزەی لەگەڵدا بێت، گەنم و دانەوێلە هیچی لێ نامینێ و هەموو بە فیڕۆ دەچێت”.
لای خۆیه‌وه، هێمن سه‌ید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە 964ـی راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ ئامارێکيان وەرنەگرتووە لەسەر تێکچووونی گەنمی جووتیاران، بەهۆی بارانەوە، بەڵام ده‌ڵێت “ئەم بارانە زیانی بۆ دانهوێلە هەیە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئەمساڵ، لە چاو دوو ساڵی رابردوو، بارانی زیاتر باریوە و چاوەڕێ دەکەن بەرهەمی گەنمی جووتیاران زیاتربێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن