بەهۆی هەورەبروسکەوە کۆگایەکی کارتۆن گڕی گرت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمڕۆ هەینی، بە هۆی هەورەبروسکەوە رێژەیەکی زۆر کارتۆن لە زاخۆ سوتاون و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
964 دەزانێت، ئاگرەکە لە کۆگایەکی کارتۆن هەڵگرتنی کۆمپانیایەک بووە و ئەو کارتۆنانە رۆژانە رەوانەی تورکیا دەکرێت.
ئەڤیندار عزەت، وتەبێژی بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ی راگەیاند: کاتژمێر دووی دوا نیوەڕۆ ئاگادارکراینەوە کە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە هەیە، تیمەکانمان بەرەو شوێنی رووداوەکە رۆیشتن دواتر زانیمان قەبارەی ئاگرەکە زۆرە، داوای هاوکاریمان کرد ئێستا نۆ ئۆتۆمبێلی ئاگر کۆژێنەوە لەگەڵ چەندین تانکەر و خەڵکی مەدەنی خەریکی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن.
وتیشی، ئێستا ئاگرەکە بەشێوەیەک کۆنترۆڵکراوە کە زیاتر تەشەنە نەکات و لە شوێنێکین توانیومانە رێگە نەدەین ئاگرەکە بگاتە کارتۆنەکانی تر و نزیکەی کاتژمێرێکی دیکە بە یەکجاری ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی