دواى پێنج مانگ 

قیرتاوكردنى دوو گه‌ڕه‌كی پیرمام چاڵ و چۆڵى تێكه‌وت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قیڕتاوكردنى دوو گه‌ڕه‌كی قه‌زاى پیرمام دواى چه‌ند مانگێك به‌رزى و نزمه‌ و چاڵى تێكه‌وتووه‌ و دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش ده‌ڵێن، دواى 13 ساڵ چاوه‌ڕوانى قیڕتاوكردنه‌كه‌ خراپ ده‌رچووه‌، قایمقامیش ده‌ڵێت “لیژنه‌تان بۆ ده‌نێرین”.

دانیشتوانى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى فه‌ریقاوه‌ و عومه‌ره‌سوور داواكارییه‌كیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى پیرمام بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و داواكارن كه‌ حكومه‌ت ئه‌و قیڕتاوكردنه‌یان بۆ چاكبكاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى پێنج مانگه‌ كراوه‌ و تێكچووه‌.

ده‌شڵێن “دواى 13 ساڵ چاوه‌ڕوانى  قیرتاوكردنه‌كه‌ دواى پێنج مانگ بەهۆی خراپی مەوادەکە و خراپی کوالێتی قیرەکە ئەوە ئەنجامەکەیه‌تی”.

حه‌مید ئیسماعیل محه‌مه‌د، قایمقامی قه‌زاى پیرمام، هه‌ر له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌ڵامى داواكاری دانیشتوانى ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، كه‌ نوسرایان كردووە بۆ پارێزگا، ئەو شوێنانەی تێكچوە دەبێت هەڵبگیرێت دوبارە قیڕ بكرێتەوە.

ده‌شڵێت “لیژنەكان سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى راستییه‌كان ببینن”.