هه‌واڵگری عێراقی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌ستگیر ده‌كات
+964
هۆگر عه‌دنان – چه‌مچه‌ماڵ
لە قەرهههنجیر، هەواڵگری عێراقی پێشمه‌رگه‌یه‌ك دەستگیر دەکات، كه‌سێكی نزیكیشی ده‌ڵێ، نازانین لەسەر چی دەستگیر کراوە.
کاتژمێر حەوتی ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٥ـی تشرینی دووەم، سوبحان عەزیز کە پێشمەرگەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانییە، لە گوندی چیمەن سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر لالایەن هەواڵگری عێراقی دەستگیر دەکرێت، بە قسەی کەسە نزیکەکانیشی بێت تا ئێستا هۆکاری دەستگیر کردنەکە نەزانراوە.
بروسک نەوزاد، خوشکەزای بێسهروشوێنهكهیەو قسەی بۆ 964+ کردووەو دەڵێ؛ کاتژمێر حەوتی ئێوارەی رۆژی هه‌ینی، سوبحان عەزیزی خاڵم دەستگیر کراوە، لەو کاتەی بۆ چاککردنەوەی هێڵی ئینتەرنێتی ماڵێک دەچێتە گوندی چیمەن.
سوبحان عەزیز، جگە لەوەی پێشمەرگەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانییە، وەستای چاککردنەوەی ئینتەرنێتیشەو، بریکاری کۆمپانیای ستار سێرڤسە بۆ ئینتەرنێتی تاوەری ماڵان لە ناحیەی قەرەهەنجیر و گوندەکانی دەوروبەری.
“، بروسک وتی “کاتژمێر حەوتی ئێوارەى رۆژی هه‌ینى، هاوڵاتیەک لەگوندی چیمەن بەمەبەستی چاکردنەوەی هێڵی ئینتەرنێتی ماڵەکەی تەلەفۆنی بۆ کردووەو دواتر خاڵم ژمارە مۆبایلەکەی داخراوەو هیچ هەواڵێکی نازانین و ناشزانین ئەو کەسە کێ بووە کە پەیوەندی بەخاڵم کردووە”.
زیاتر وتی “کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆی رۆژی دواتر بۆ چەند خولەکێک مۆبایلەکەی كرایەوەو پەیوەندی بۆ دەچوو، بەڵام دواتر داخرایەوە، بۆ ئەمەش پۆلیس و ئاسایش و دژە تیرۆری عێراق لە کەرکوک ئاگادار کراونەتەوە، بەداخەوە پۆلیس و بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر پێیان راگەیاندین كه ئەمڕۆ شەممەیهو دەوام نیە، لەڕۆژی شەممەدا ناتوانین بەدواداچون بکەین”.
سوبحان عەزیز کەریم، خەڵکی ناحیەی قەرەهەنجیرەو تەمەنی ٤٢ ساڵە، باوکی دوو کوڕ دوو کچە، پێشمەرگەی بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتنی قهرهههنجیرهکە سەر بە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانییە.
964+ بۆ پشتڕاستکردنەوە هەوڵەکە پەیوەندی به هه‌ریه‌ك له پۆلیس و بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر كرد، یه‌كه‌میان به‌رده‌ست نه‌بوو، به‌ڵام ئا‌ڤێستا محه‌مه‌د بەڕێوبەری ناحیەکە، رەتی کردەوە لێدوان بدات و دەڵێ؛ بابەتەکە هه‌ستیاره”.
لیوا کاوە غەریب، بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی کەرکوک بە 964+ـی راگەیاند، لێکۆڵینەوە لەکەیسەکە بەردەوامەو جارێ هیچ سەرەداوێک دیار نیە.
پێوەند بەو بابەتە +964 لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کرد بە عەلی چیمەنی، بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتنی ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، ئەو دەڵێ لەرێگەی سەرچاوەی خۆمانەوە پێمانگەیشتووە ئەم پێشمەرگە بێسەرشوێنە لەلایەن دەزگای هه‌واڵگری عێراق – نوسینگەی کەرکوک دەستگیرکراوە.
وتی”بەهۆی ئەوەی هیچ پەیوەندیەک لەنێوان هێزەکانی ئه‌وان و ده‌زگاى هه‌واڵگرییدا نیە، بۆیە لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە بۆیان پشتڕاست نەکراوەتەوه، به‌ڵام لە پەیوەندیداین لەگەڵ سەرووی خۆمان”.