خۆبه‌خشانى خورماڵ رێگاى مه‌رزى شوشمێیان چاككرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چەند گەنجێکی خۆبەخشی خورماڵ و بە هاوکاری بنکەی هاتوچۆی ئه‌و ناحیه‌یه، رێگای سەرەکیی مەرزی شۆشمێیان چاککردەوە.
مه‌رزى شوشمێ، مه‌رزێكی بازرگانییه له سنوورى ناحیه‌ى خوڕماڵ، رێگا تێكچووه‌كه‌ى كه‌وتووه‌ته نێوان گوندی تەکیە تا نزیک سێڕیانی گوندى گوڵپ.
گه‌نجه خۆشبه‌خشه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دوای چەندین راپۆرت و داواکاری هاوڵاتیان لەسەر خراپیی رێگای سەرەکی گردیگۆ، خورماڵ و تەوێڵە، کە رێگایەکی بازرگانی گرنگی مەرزی شۆشمێیە و رێگای هەزاران گەشتیار‌ە بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەورامان، بەڵام ده‌ڵێن “ئیدارەی هەڵەبجە و لایەنی پەیوەندیدار وەڵامیان نەدایەوە، بۆیە ناچار بەم شێوەیە چاڵ و چۆڵییەکانمان پڕکرده‌وە”.
گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كان ده‌شڵێن، “مەبه‌ستی چاككردنى ئه‌و رێگایه بۆ ئه‌وه‌یه رێگری لە رووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ بگرین، کە ساڵانە سەدان قوربانی لێدەکەوێتەوە”.