رۆژی جیهانی مۆزەخانەیە

سەرووی 95 هەزار مۆزەخانە لە جیهان هەیە و ساڵانە زیاتر لە 200 ملیۆن کەس سەردانیان دەکەن

964+

فەرمان سادق

بە مەبەستی گرنگیدان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەسەر پرسی شوێنەوار و مۆزەخانە، ئەنجومەنی نێودەوڵەتی مۆزەخانە (ICOM) ساڵی 1977، رۆژێکی وەک ئەمڕۆی کردە رۆژی جیهانی مۆزەخانە.

18.5.2023 هەموو ساڵێک، رۆژی جیهانی مۆزەخانەیە، بەپێی ئامارەکانی یۆنیسکۆ بێت کە زیاتر لە 95 هەزار مۆزەخانە لە جیهان هەیە و ساڵانە سەرووی 200 ملیۆن کەس سەردانیان دەکات.

مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریسی پایتەختی فرەنسا لە بەناوبانگترین مۆزەخانەی جیهانە کە ساڵانە سەرووی نۆ ملیۆن کەس سەردانی دەکات، بەدوای ئەودا مۆزەخانەی نیشتمانی چین دێت کە سەرووی هەشت ملیۆن کەس سەردانی دەکات، ئینجا مۆزەخانەی فڕۆکەوانی و ئاسمانی ئەمریکی دێت کە سەرووی حەوت ملیۆن کەس سەردانی دەکات.

لە کوردستان، چەندان ناوچەی شوێنەواری هەن، بەڵام هیچ ئامارێک بەردەست نییە کە ساڵانە چەند کەس سەردانی ناوچە شوێنەوارییەکانی کوردستان دەکات.