ناوبژێوانێك له خولی كوردستان لووتی شكێنرا و گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ناوبژیوانی تۆپی پێ رێباز له‌تیف دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن یاریزانانی یانه‌ی دینارته لێیدرا، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر و ئازاری زۆری پێگه‌یشتووه و لووتی شكاوه.
دوای یاریی ئه‌مڕۆی نێوان شێخان و دینارته له خولی یانه پله دووه‌كانی كوردستان، كه به بردنه‌وه‌ی شێخان به 1-0 گۆڵ كۆتایی هات، هه‌ندێك له یاریزانانی یانه‌ی دینارته هێرشیان كرده سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه “رێباز له‌تیف” و به توندی ئازاریان دا.
پارێزه‌ر محه‌مه‌د میران، كه ئامۆزای ناوبژیوان رێباز له‌تیفه، به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، رێباز به شێوه‌یه‌كی زۆر تووند و بێ به‌زه‌ییانه ئازار دراوه.
وتیشی، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس له یاریگه‌ی شێخان و له ده‌ستی یاریزانانی دینارته رزگاریان كرد، گواسترایه‌وه هه‌ولێر و له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا چاره‌سه‌ری بۆ كرا”.
“رێباز لووتی شكاوه و ده‌مووچاوی بریندار كراوه، هه‌روه‌ها پشتی ئازاری زۆری پێگه‌یشتووه، ئێستا ته‌ندروستی جێگره و بڕیاره سبه‌ی پشكنینی زیاتری بۆ بكرێت”، پارێزه‌ر محه‌مه‌د میران وای وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “ئێمه له‌به‌ر رێزمان بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان جارێ هیچ ناكه‌ین، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌وان به كاری خۆیان هه‌ڵسن، چونكه ئه‌وان له ناوبژیوانان به‌رپرسیارن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش مافی رێبازیان وه‌رنه‌گرت، ئێمه له لای خۆمانه‌وه له رێگه‌ی یاساوه كاری پێویست ده‌كه‌ین”.
رێباز له‌تیف یه‌كێكه له ناوبژیوانانی شاری كه‌ركوك، كه له به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی خولی كوردستان به‌شداره، محه‌مه‌د میران وتی، رێباز و خانه‌واده‌كه‌ی شانازی به‌وه ده‌كه‌ن له خولی كوردستان خزمه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.