دیمەنێک لە یاریی نەورۆز و نەفتی میسان. فۆتۆ: +964
نەورۆز گەڕایەوە رێچکەی سەرکەوتنەکانی
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
یانەی نەورۆز بە دوو گۆڵی ئەفۆلابی سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر نەفتی میساندا تۆمار کرد و جارێكی دیكه خه‌نده گه‌ڕانده‌وه سه‌ر رووخساری هانده‌رانی.
له ده‌ستپێكی یارییەکانی گەڕی 29 ـی خولی نایابی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی نه‌فتی میسانی برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ بوو، هه‌رچه‌نده نه‌ورۆز هێرشی زۆری برده‌سه‌ر گۆڵی تیپی میوانی، به‌ڵام ئه‌وان به‌رگرییه‌كی باشیان ده‌كرد.
وه‌مدا و لە خولەکی 56 ناوبژیوان پەناڵتییەکی بۆ تیپەکەی شاری سلێمانی هەژمار کرد و ئۆکیکی ئەفۆلابی پیشه‌گه‌ری نه‌یجیری گۆڵی یه‌كه‌می نه‌ورۆزی تۆمار كرد.
دواتر هێرشەکانی کوڕانی وەلی کەریم درێژەی هەبوو، ناوبژیوان لە خولەکی 69 جارێکی دیكه پەناڵتی لە سوودی نەورۆز گرت و بۆ دووەم جار ئەفۆلابی نەیجیری سەرکەوتووبوو لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ و ئەنجامەکەی بۆ نەورۆز دوو هێندە لێکرد، لە خولەکەکانی کۆتایی و دوای گۆڕانکارییەکانی هەردوولا، وای كرد نەفتی میسان باڵاده‌ستی یارییه‌كه بێت و هێرش بكات، پێنج خوله‌ك پێش كۆتاییهاتنی یارییه‌كه، یونس عەبد توانی جیاوازییەکە کەم بکاتەوە و گۆڵێكی بۆ یانه‌ی نه‌فتی میسان تۆمار بكات و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
یانه‌ی نه‌ورۆز دوای پێنج یاری به‌بێ بردنه‌وه، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی و بەم سەرکەوتنەش کۆی خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی بۆ پلەی 11 ـی ریزبەندی سه‌ركه‌وت.
هه‌روه‌ها یانه‌ی نه‌فتی میسان له پله‌ی ده‌یه‌مه به 39 خاڵ.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا