کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی هەیکەلی باڵەخانەی چاکسازییەکەی کرد. فۆتۆ: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
نزیکەی 1.5 ملیار دیناری تێدەچێت
چاکسازییەکی نوێ بۆ هەولێر دروست دەکرێت
هاوبەش ئەبوبەکر
چاکسازییەکی ژنان و منداڵان لە هەولێر دروست دەکرێت و زیاتر لە یەک ملیار دیناری تێدەچێت، ئێستا هەیکەلەکەی تەواو بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەردانی هەیکەلی باڵەخانەی چاکسازییەکەی کرد و وتی، “ئەمە جەنجاڵیی ناو چاکسازییەکانی هەولێر کەمدەکاتەوە”.
چاکسازییەکە دەکەوێتە سەر رێگای کەسنەزان، بڕیارە لە ماوەی 365 رۆژدا بە نزیکەی 1.5 ملیار دینار دروست بکرێت.
“بە تەواوبوونی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە، ئەو کێشە و گرفتانەی کە ئێستا بەھۆی خراپیی بینا و کەمی ژوور و ھۆڵەکانی مانەوەی سزادراوان و راگیراوان، لەناو چاکسازی ژنان و منداڵانی ھەولێر ھەیە، چارەسەر دەبێت،” بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە لە فەیسبووک بڵاویان کردووەتەوە.