رێنمایی نوێ بۆ گەراجی راگرتنی ئۆتۆمبێل دەردەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە شاری سلێمانی رێنمایی نوێ بۆ ئەو گەراجانە دەردەکرێت، کە ئۆتۆمبێلیان تێدا رادەگیرێت.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاساکانی وەزارەتی ناوخۆ و هاتوچۆ سەرقاڵی نووسینەوەی کۆمەڵێک رێنماییە بۆ ئەو گەراجانە.

ئەنوەر تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ناڕێکوپێکییەک لە شێوازی ئەو گەراجانەدا هەیە و پێویستی بە رێکخستنەوەیە و ئێمەش سەرقاڵی ئەوەین.

وتیشی، رووکاری دەرەوە و شوێن و زۆریی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە گەراجەکاندا دەوەستن، پێویستیان بە پێداچوونەوەیە و هەوڵ دەدەین لە ئاییندەیەکی نزیکدا رێنماییەکان تەواو بکەین.