لە کۆیە پیاوێک دوو کچ و هاوسەر و دراوسێیەکیانی کوشت

964+
شلێر سەعید

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کۆیە، پیاوێک تەقەی لە ماڵ و منداڵەکەی کردووە و دوو کچی و هاوسەرەکەی کوشتووە، کوڕێکیشی بریندارکردووە.

هەروەها تەقەی لە باوک و کوڕێکی دراوسێیان کردووە و باوکەکەی کوشتووە و کوڕەکەش بریندارە.

تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکارەکە چی بووە.

ئەم زانیاریانە سەرچاوەیەک لە ئاسایشی قەزای کۆیە بۆ 964ی باسکرد.

پیاوەکە هەر تەقەی کردووە تاوەکو گولـلەی پێ نەماوە، لە ئێستادا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە.

باوکە کوژراوەکە و کوڕە بریندارەکەی براونەتە نەخۆشخانە، بەڵام ئێستا پۆلیس توانیویەتی بگاتە سەر تەرمی دوو کچ و ژنەکە، هەروەها کوڕە بریندارەکەی تۆمەتبارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.