وەرزش بە تایبەتی
500 کوڕ و کچی دهۆک لە بوارە جیاوازەکان سەرقاڵی راهێنانن
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
وەرزی هاوینە و لە پارێزگای دهۆک خولی پێگەیاندن بۆ شەش بواری جیاواز دەستیپێکرد و 500 کەس ناوی خۆیان نووسیوە.
ئەمڕۆ سێشەمە لە بەڕێوەبەرایەتی چالاکیی لاوانی پارێزگای دهۆک، کە سەر بە وەزارەتی رۆشنبیرییە، خولی هەریەکە لە بوارەکانی موزیک، تۆپی پێ، تۆپی سەرمێز، تایکواندۆ، زمانی ئینگلیزی و زمانی عەرەبی دەستیپێکرد.
بڕیارە ئەو خولانە 25 رۆژ بەردەوام بن، دوای کۆتاییهاتنیشیان، دووبارە ناونووسین دەستپێبکاتەوە.
شیلان سەلاح، مامۆستای هونەری شێوەکارییە، بۆ 964 دەڵێت: خولەکەی ئێمە بۆ دوو تەمەنی جیاوازە، جیامان کردوونەتەوە، ئەوانەی تەمەنیان 10 بۆ 15 ساڵە، هاوکات بۆ ئەوانەشە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 25 ساڵانە، ئامانجمانە ئامادەیان بکەین بۆ پەیمانگە و کۆلیژی هونەرە جوانەکان.
بە وتەی شیلان سەڵاح، تەواوی خولەکە بێ بەرامبەرە، تەنانەت مامۆستاکانیش بە خۆڕایی و خۆبەخشی خولەکە دەڵێنەوە.
ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی لاوانی پارێزگای دهۆک خولی جۆراوجۆر دەکاتەوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی