فه‌رمانبه‌رێكی به‌رگری شارستانى چاودێری گه‌نمى جوتیاران ده‌دات.. وێنه: به‌رگرى شارستانى
له 18 بنكه‌وه چاودێری دروێنه‌ى گه‌نمى جوتیارانى گوێر و دیبه‌گه ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌رێگاى چه‌ند تیمێكمى تایبه‌ته‌وه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى هه‌ولێر چاودێری دروێنه‌ى گه‌نمى جوتیاران له‌سنوورى ناحیه‌كانى گوێڕ و دیبه‌گه ده‌كات و ئه‌فسه‌رێكیش ده‌ڵێت تا ناوه‌ڕاستى مانگی ئاب ئه‌و چاودێریكردنه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەسەر داوای بەرێوەبەرایەتی ناحیه‌ى گوێر، بۆ چاودێری كردنى وەرزی دروێنەی دەغڵ و دان له‌سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه تیمه‌كانی بەرگری شارستانی راسپێردران چاودێری دروێنه‌ى جوتیاران بكه‌ن و له مه‌ترسییه‌كانى ئاگرگه‌وتنه‌وه و هه‌ر حاڵه‌تێكی تر بیانپارێزن .
مقه‌ده‌م هیمداد ئیسماعیل ئه‌فسه‌ر له بنكه‌ى كۆگاكانى سه‌ر به بەرگری شارستانی هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، له دوێنێوه له‌رێگه‌ى چه‌ند مه‌فره‌زه و تیمێكه‌وه چاودێری دروێنه‌ى گه‌نم و جۆى جوتیاران له سنوورى ناحیه‌كانى گوێر و دیبه‌گه ده‌كه‌ن، وتیشی “په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ جوتیاران به‌رده‌وامه و تیمه‌كانیشمان له نزیكه‌وه چاودێریان ده‌كه‌ن”.
“هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات و ببێته هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و ده‌غڵ و دانه‌ى جوتیاران به به‌ندكردن و غرامه‌ى مادى، سزا ده‌درێت”
تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى راسپێردراون تاكو 15.8.2023 چاودێری دۆخى دروێنه‌ى ده‌غڵ و دانى جوتیارانى ئه‌و سنوورانه بكه‌ن .
مقه‌ده‌م هیمداد “باس له‌وه‌ده‌كات یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه‌ى كه جوتیاران هه‌یانه ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه، ئێمه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و مه‌ترسیه‌یان له‌سه‌ر نه‌هێڵین و خه‌ڵكى پیاده‌مان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاگادار كردووه‌ته‌وه”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، ئه‌وان له 18 بنكه‌وه له‌رێگه‌ى چه‌ندین تیم و مه‌فره‌زه‌وه چاودێری ئه‌و دۆخه‌ى جوتیاران ده‌كه‌ن.
وتیشی “هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات و ببێته هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و ده‌غڵ و دانه‌ى جوتیاران به به‌ندكردن و غرامه‌ى مادى، سزا ده‌درێت”.