لە گەڕەكی ژیان

31 شەقام لە هەولێر قیرتاو كران

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵمەتێك بۆ  قیرتاوكردنی 31 شەقام لە هەولێر خرانە بواری جێبەجێكردنەوە.

پرۆژەكە لە گەڕەكی ژیانە 954 ملیۆن و 811 هەزار دیناری تێچووە.

گوژمەی پرۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

قیر لەسەرجەم كۆڵانەكانی گەڕەكەكە رۆكراوە، بە گلێدەر و بلدۆزەر و چەندین ئامێری دیكە سەرقاڵی رێكخستنی قیرەكەن.

كارمەندانی شارەوانی هەولێر كارەكە جێبەجێ دەكەن، ئەندازیاریانی شارەوانی هەولێر دیزان و سەرپەرشتی پڕۆژەكەی كردووە.

ئەو گەڕەكانەی كە قیرتاوكراون، پێشتر ئاوەڕۆی سندوقیان بۆ كراوە.

پرۆژەکە پێکدێت لە قیرتاوکردنی 31 شەقام له گەڕەکی ژیان، بە درێژی 4480 م٢و بە ڕووبەری 33770 م۲ هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژی 2600 مەتر.

گەڕەكی ژیان لە هەولێر دەكەوێتە سەر شەقامی هەولێر كەركوك، بەرامبەر بەشەناوخۆیی شەهید شەوكەتی كوڕانە.