بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئه‌مڕۆ ببێته پاڵه‌وانی ئیسپانیا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی دێربیی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیسپانیۆل ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بیباته‌وه ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه.
له خولی ئیسپانیا و له گه‌ڕی 34دا، ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی پاوه‌ر 8 یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی دێربیی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئیسپانیۆل.
بارسێلۆنا پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌كردووه، چونكه ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ بردنه‌وه تۆمار بكات و نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بۆ خۆی یه‌كلابكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، كه له یانه‌ی بارسێلۆناوه نزیكه، پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه ئاشكرا كردووه، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
به‌رگری: كریستنسن، كۆندێ، ئاراوخۆ و بالدی
ناوه‌ڕاست: بۆسكێتس، پێدری، دی یۆنگ و گاڤی
هێرشبردن: رافینیا، لێڤاندۆڤسكی.
بارسێلۆنا له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه به 82 خاڵ و ئه‌مڕۆ پێویستی به بردنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه.
بارسێلۆنا 11 خاڵ له پێش ریال مه‌دریده، كه ئه‌مه‌ی دوایی شه‌وی رابردوو به 1-0 گۆڵ له خیتافیی برده‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
سێلتاڤیگۆ – ڤالێنسیا 15:00
ئێلچی – ئاتلێتیكۆ مه‌درید 17:15
ڤایادۆلید – سێڤییا 19:30
ئیسپانیۆل – بارسێلۆنا 10:00.