13 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە

لە عێراق ژمارەی تووشبووان بە پەتای خوێنبەربوون گەیشتە 65 کەس

964+

فەرمان سادق

ئامارەکانی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لە عێراق لە هەڵکشاندایە و تا ئێستا 95 حاڵەت تۆمار کراوە و 13 کەسیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە و پارێزگای زیقاریش بە 28 حالەت لە پێشەنگی تووشبووان دایە.

بەدوای زیقار، بەسرە دێت بە حاڵەت، ئینجا نەجەف بە 8 حاڵەت و پارێزگاکانی دیکەش لەنێوان 6 بۆ 5 حاڵەت دێن.

پەتای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکە لە رێگای ئاژەڵ و مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوەو رێژەی مردن تێیدا لە نێوان 10% بۆ 40% دایە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 95 حاڵەت تۆمار کراوە و 13 کەس بە پەتای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە.

دەشڵێت: زۆرترین حاڵەتی مردن لە شەش حاڵەت بووە، لە پارێزگای زیقار بووە، لەهەر یەک لە پارێزگاکانی بەغدا، موسەننا، دیالە، دیوانیە، بابل و کەربەلا یەک حاڵەتی مردن تۆمار کراوە.

بەقسەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بێت، زۆرینەی ئەوانەی تووشی پەتای خوێنبەربوون دەبن، ئەوانەن کە ئاژەڵ بەخێو دەکەن.

بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئەگەری هەڵکشانی حاڵەتەکان زۆرە، بۆیە دەبێت خەڵکی زۆر ئاگایان لێ بێت دەست لە خوێنی ئاژەڵان نەدەن و مەڕو ماڵات لە شوێنی رێپێدراو سەرببڕن و گۆشتێک نەکڕن کە مۆری تەندروستی پێوە نییە.

ساڵی پاریش کە ئەم پەتایە لە عێراق بڵاوبووەوە زۆربەی تووشبووەکان هەر لە زیقار بوو.