خەڵکی گوندەکە نایانەوێت دارەکە بمرێت

964+

شۆڕش عەبدوڵا- پیرمام

لەرزی پیریی ئەژنۆی دارێکی گرتووە کە تەمەنی دوو سەدە زیاترە و کەوتووەتە گوندێکی قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر، خەڵکی گوندەکەش بە کێبڵ بەستوویانە تا رێ لە مردنی بگرن، چونکە رەمزی گوندەکەیانە.

تا سەرەتای دوو هەزارەکانیش، ئەم دارە دکتۆرێکی خۆراگڕی ددان بووە، بەڵام لەبری ئەوەی دەرزی لە نەخۆشەکانی بدات، ئەوان بۆ رزگاربوون لە ئازاری ددانیان، بزمارێکیان بە قەدیدا چەقاندووە، هەر بۆیە ناوی دارەبزمارەیە.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین