بۆ جاری دووەم لە گوندی کەوەڵە نارنجۆکی دەستی تەقییەوە

964
کاروان ساڵحی
بە هۆی تەقینەوەی نارنجۆکێکی دەستی لە گوندێکی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر، دوو ژن بریندار بوون.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە  13.5.2023 لە گوندی کەوەڵەی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر دوو ژن سەرقاڵی پاکردنەوە و ئاودانی باخەکەیان بوون، نارنجۆکێکی دەستی پێیاندا تەقییەوە و بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون.

سامان یابە لێپرسراوی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، بە تۆڕی 964ی وت، بە هۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک دوو ژن بە سەختی بریندار بوون و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادین لە شاری کەرکوک و بارودۆخی تەندروستیان باش نییە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵگرتنەوەی تەقەمەنی بە تۆڕی 964ی وت، تەقینەوەکە رێگای نارنجۆکێکی دەستی 40 پارچەوە بووە، هەفتەی رابردووش بە هەمان شێوە نارنجۆکێکی دەستی تەقییەوە و کەسێکی دیکەی بریندار کردووە .

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا