ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێناكاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا له لایه‌ن توركیاوه له باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌گه‌یشتووه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانی كێلگه‌یه‌كی نه‌وت له به‌سڕه رۆژی هه‌ینی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، تا ئێستا عێراق سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن كۆمپانیای بۆتاشی توركیاوه هیچ وه‌ڵامێكی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، عێراق پێشبینیی ده‌كات رۆژی شه‌ممه “ئه‌مڕۆ” هه‌نارده‌كردنه‌وه‌كه به بڕی 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه ده‌ستپێبكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رایگەیاند، کۆمپانیای سۆمۆ، کۆمپانیای بوتاشی تورکی ئاگادارکردووەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رۆژی 13ـی ئایارەوە.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری كەركوك – جەیهان لە ژێر میكانیزمە نێودەوڵەتی و گرێبەستە نێودەوڵەتییەكانی بە بازاڕكردنی نەوتی خاوی عێراقی دەبێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاندبوو، هەموو رێكارەكانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان تەواو بووە و تەنیا ماوە توركیا رەزامەندیی لەسەر بدات.
رۆژی 25ی ئاداری رابردوو، دادگای ناوبژیوانیی پاریس تورکیای ناچارکرد بە راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان.