عەلی شاخەوان تۆپ لە یاریزانێکی نەفتی وەسەت دەرباز دەکات. فۆتۆ: پەیجی یانەی هەولێر
هه‌ولێر به خاڵێك بۆ پله‌ی هه‌شته‌م سه‌ركه‌وت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یتوانی له یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت بباته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامی یارییه‌كانی تری خوله‌كه له سوودی یانه‌كه بوو، ئێستا له پله‌ی هه‌شته‌مه.
له دوایاریی گه‌ڕی 28ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو.
له یارییه‌كه‌دا، كه شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری كرا، هه‌ولێر هه‌وڵی زۆری دا بردنه‌وه تۆمار بكات، به‌ڵام تیپی به‌رامبه‌ر به شێوازێكی به‌رگریی به‌هێز رێگه‌ی له یاریزانانی هه‌ولێر گرت.
یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ئه‌م وه‌رزه 18 یاری به یه‌كسانبوون كۆتایی پێهێناوه، ئه‌مه‌ش زۆرترینه له ئاستی خوله‌كه‌دا، بۆیه پێشبینییكراو بوو به‌رامبه‌ر هه‌ولێریش به شێوازی به‌رگری و بۆ یه‌كسانبوون یاریی بكات، هه‌رچه‌نده یانه‌ی هه‌ولێریش به هۆكاری پێكان و كارته‌وه له توانای شه‌ش له یاریزانه‌كانی بێبه‌ش بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی هه‌ولێر له به‌ده‌ستهێنانی خاڵێكی یارییه‌كه سوودمه‌ند بوو، بۆ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت بە 39 خاڵ، له كاتێكدا پێش یارییه‌كه له پله‌ی 12بوو، به‌ڵام به سه‌رنه‌كه‌وتنی یانه‌كانی نه‌جه‌ف، حدوود و كه‌رخ و نه‌فتی میسان، هه‌ولێر سوودمه‌ند بوو.
یاریی داهاتووی یانه‌ی هه‌ولێر ئاسان نییه، كاتێك له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه.