کەشوهەوا - 964
ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارین دەستپێدەکات
964+
فەهمی نەبی
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی چالاکبوونی خێرایی با، ئەگەری خۆڵبارینی چڕ هەیە.
بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، بۆ ئەمڕۆ 13.5.2023 پێشبینیی کردووە، ئاسمان نیمچەهەور بێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.
هاوکات ئەوەش هاتووە، بە هۆی چالاکبوونی خێرایی با، تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە و دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی مەودای بینین، دوای نیوەڕۆ خێرایی با زیاتر دەبێت بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە ئێوارە و شەودا خۆڵبارین چڕتر دەبێت.
لە بارەی ئاستی پلەکانی گەرما، بەشی پێشبینیی کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو پلە دادەبەزن بەراورد بە دوێنێ هەینی.
پێشبینی دەزگای کەشناسی هەرێم بۆ باری کەشوهەوای شارەکانی کوردستان:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 13- 5- 2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان, بە هۆی زیادبوونی خێرایی با تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی کەمبونەوەى مەودای بینین، لە دوای نیوەڕۆوە خێرایی با چالاکتر دەبێت بۆ 30کم/ک شەپۆلی خۆڵ بارینەکە چڕ تر دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێت بە (1 تا 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. لەکاتەکانی شەودا پلەکانی گەرما بە (4 تا 6) پلەی سیلیزی نزمتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ رۆژی پێشووتر.
خێراى با / 15 – 25 کم/س. هەندێکجار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30کم/س
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 5 – 7 کم, لەکاتی بەرزبوونی تۆز و خۆڵ کەمتر دەبێت لە 4کم.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەک شەممە 14- 5- 2023
کەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت, هەندێکجار لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێت بە (1 تا 3) پەلەی سیلیزی بە بەراور لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 7 – 9 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 31
سلێمانی : 30
دهۆک : 28
کەرکوک : 34
هەڵەبجە : 31
زاخۆ : 31
سۆران : 29
گەرمیان : 36
بەشى پێشبینى / 13- 5- 2023