ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و كەسێك گیانی لەدەستدا
964+
كوردستان ئەحمەد
لەسەر رێگەی سەركی زاخۆ بۆ دهۆك لە نزیك تونێلی زاخۆ ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا.
راگەیاندنی هاتوچۆی زاخۆ دەڵێت، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری تیۆتایە و بە خێراییەكی زۆر لەسەر جووت سایدی زاخۆ بۆ دهۆك رۆشتووە، لەدەستی وەریگرتووە و ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە و شۆفێرەكە گیانی لەدەستداوە.
لە وێنەكەدا دەردەكەوێت كە ئۆتۆمبێلەكە بەتەواوەتی قوپاوە بەسەر یەكدا و بەشی پێشەوە و ئاوێنەكانی بە تەواوەتی خراپ بووە، ئۆتۆمبێلەكە رەنگی سپیە و پۆلیسی هاتوچۆ سەرقاڵی كۆكردنەوەی پارچەكانی ئۆتۆمبێلەكەن.
رێگەی زاخۆ بۆ دهۆك، رێگەیەكی دوو سایدە، خێرای لێخوڕین 100 كیلۆمەترە لە یەك كاتژمێردا و دووری رێگەكە لە زاخۆوە بۆ دهۆك نیو كاتژمێر دەبێت.