شەممە تۆز و خۆڵە پەنجەرەکانتان داخەن

964+

فەرمان سادق

ئەمڕۆ هەینی، کەشواهەوای سەفرەیە و سبەی شەممە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، تۆز و خۆڵ روودەدات و ئەگەری خۆڵبارینیش دەکرێت.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ هەینی 12.5.2023
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەی شەممە 13.5.2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با بەرزبونەوەی تۆز و خۆلمان دەبێت، هەروەها هەندێک کات خۆلبارین زیاد دەکات و مەودای بینین کەم دەکاتەوە بۆ نزیکەی 2 تا 4 کم بە تایبەت لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم.
پلەکانی گەرما/ نزمتر دەبێت بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/ک، هەندێک کات خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووی 35 کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى
دهۆک: 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
سۆران: 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 36 پلەى سیلیزى