تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە بەغدا دەستگیرکران
964+
تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە بەغدا دەستگیرکران کە کچانی خوار تەمەن 18 ساڵیان دەفرۆشت.
دوای بەدەستگەیشتین زانیاری هەواڵگری ورد لەسەر ژنێک کە تۆڕێکی مەترسیداری تایبەتمەند بە بازرگانی بە مرۆڤ بەڕێوە دەبات، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراقی، ئەندامانی ئەو تۆڕە دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەو تۆڕە کاریان ئەوە بوو کە کچانی تەمەن خوار 18 ساڵیان لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵەخەڵەتاند و دواتر دەیانفرۆشتن و رەوانەی دەرەوەی وڵاتیان دەکردن.
هەواڵگری عێراقی ئاماژە بەوەش دەکات دوای ئەوەی زانیاری دروست لەسەر ئەو تۆڕە کۆکرایەوە بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 6 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ئەندامانی تۆڕەکە لە خاونێک لە ناوەڕاستی بەغدا دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراقی کە درەنگانی شەوی رابردوو هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو تۆڕەی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بە ژمارەی ئەندامانی ئەو تۆڕە نەکردووە کە چەند کەسن.