دڵشاد ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری زاخۆ بۆ 964:

“به‌ده‌ستهێنانی خاڵێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆت باشه‌”

+964
شڤان عه‌بدوڵا – میسان

له‌ گه‌ڕی 28ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ ئه‌مشه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی یاریگه‌ی خۆی و له‌ شاری میسان به‌ 2-2 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی میسان یه‌كسان بوو.

دڵشاد ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ له‌ میسانه‌وه‌ لێدوانی بۆ تۆڕی 964 دا، كه‌ نێردراوی 964 له‌وێ ئاماده‌بوو.