پاڵه‌وانی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان ده‌ركه‌وت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
دوا یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌م و كۆتایی خولی باسكه‌ی نایابی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چن، پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ش یانه‌ی زاخۆیه، كه رۆژی شه‌ممه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕێت.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو، دوا دوو یاریی له گه‌ڕی حه‌وته‌م و كۆتایی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان بێنه ئه‌نجامدان.
سبه‌ی هه‌ینی ٢٥ـی تشرینی دووه‌م، له هۆڵی ئه‌كاد له عه‌نكاوه، هه‌ردوو یانه‌ی هێرش و زاخۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
دواتریش رۆژی شه‌ممه ٢٦ـی تشرینی دووەم، یانه‌ی قه‌ڵا له هه‌مان هۆڵدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی سۆلاڤی نوێ یاریی ده‌كات.
رزگار مه‌جید، ئه‌ندام و ئه‌مینداری دارایی فیدراسیۆنی باسكه‌ی كوردستان به 964+ـی راگه‌یاند؛ یانه‌ی زاخۆ هه‌رچه‌نده یارییه‌كی ماوه، به‌ڵام بووه‌ته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ی برده‌وه.
وتیشی “هه‌ردوو یانه‌ی قه‌ڵا و سۆلاڤی نوێ له‌سه‌ر پله‌ی دووه‌می خوله‌كه ركابه‌ریی ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان ١١ خاڵیان هه‌یه.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دوای كۆتاییهاتنی یاریی نێوان قه‌ڵا و سۆلاڤی نوێ، جام و خه‌ڵاته‌كانی خوله‌كه بێته دابه‌شكردن.
ئه‌م وه‌رزه لە خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان، حەوت یانە بەشداربوون و خولەکەش به‌شێوازی خول و به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌چوو، یانه به‌شداربووه‌كانیش بریتیبوون له “قه‌ڵا، هێرش، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلاڤی نوێ”.