ئۆتۆمبێلێک ٢٠ سەر مەڕی کوشت

964+

وریا رەسوڵ – دوبس

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – دوبس، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا فارا، دەدات لە رانە مەڕێک، لە ئەنجامدا ٢٥ سەری کوشتووە.

رووداوەکە لە نزیک گوندی عەمشە روویداوە، ئۆتۆمبێلەکە داویەتی لە ٢٥ سەر مەڕ، کە ٢٠یان رزگاریان نەبووە، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964+.

لە هەمان کاتدا، ئۆتۆمبێلەکە شەش سەرنشینی تێدا بووە کە سەرجەمیان بە سوکیی برینداربوون.

پۆلیسی دوبس چووەتە شوێنی رووداوەکە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، خاوەنی ئاژەڵەکان بەرپرسیارێتی زیاتری کەوتووەتە ئەستۆ.