بۆ رێگریکردن لە داڕمانی شاخ و دروستبوونی لافاو

لەسەر رووباری باڵەکایەتی و دەروازەی چۆمان دیوارێکی بەردین دروستکرا

شۆڕش قادری

بۆ رێگریکردن لە داڕمانی شاخ و دروستبوونی لافاو، لەسەر رووباری باڵەکایەتی و دەروازەی شاری چۆمان، دیوارێکی بەردین دروستکرا.

ئەحمەد بارزان عەلیکۆ قایمقامی قەزای چۆمان چەند وێنەیەکی لە پەیجەکەی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بۆ رێگری لە رووچونی رێگای هامڵتۆن و داڕمانی شاخ لە دەروازەی شاری چۆمان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی  سۆران کەرتی 2 هەستان بەدروستکردنی دیوارێکی بەردین لەقەراغ رووباری باڵەکایەتی و خاوێنکردنەوەی رووبارەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەمیشە کارمەندان و تیمەکانی رێگاوبانی سۆران بەدەم داواکارییەکانیانەوە دەچن و بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسیان دەکات.