پێنج ماسی زیندوو گەڕێندراونەوە ناو ئاو
لە دوکان دەستبەسەر 10 تۆڕدا گیرا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
10 تۆڕی راوکردنی ماسی لە دەریاچەی دوکان دەستیان بەسەردا گیرا، کە پێنج ماسی زیندوویان پێوەبووە و گەڕێندراونەوە ناو ئاوەکە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی بنگرد کارەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام خاوەنی تۆڕەکان دیارنین.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.5.2023 بڵاویکردووەتەوە، لە سنووری گوندەکانی پەڵکۆ، تۆربە، خۆشاو، بێموشە و مەمەنداوێ، سەرسیان گەڕاون و ئەو تۆڕانەیان دۆزیونەتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ئاراستەی دادوەر کراوە بۆ گەڕان بەدوای خاوەنەکانیاندا.