نوێترین زانیاری لەبارەی کردنە قیستی قەرزی ئاو

964+

فەرمان سادق

وەزارەتی شارەوانی بڕیاری نوێی دەرکرد بۆ دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، رێکخستنەوە بە قەرزی هاوبەشانی ئاو کراوە و لەمەبەدوا دانەوەی قەرز بەپێی میزاج نابێت.

دەشڵێت: پێشتر دانەوەی قەرز گرفتی گەورەی دروستکردبوو، ئێستا بە جۆرێک رێکخراوە کە ئەو قەرزانەی کەمتر بن لە 200 هەزار دینار ئەوا ناکرێن بە قیست، ئەوانەشی قەرزەکانیان سەرووی 200 هەزار ئەوا پێشەکی 25%ـی قەرزەکە دەدات و 75%ـەکەی دیکەش دەکرێت بە پێنج قیست.

وتیشی “ئەم بڕیارە لە سەرەتای ئەم مانگەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردن”.