لە ماوەی یەک کاتژمێردا دوو شەڕ و حەوت بریندار

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

کەمێک بەر لە ئێستا، لە گەڕەکی نزاركێی پارێزگای دهۆک بە هۆی شەڕە چەقۆ دوو کەس بریندار بوون.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ی وت، “دوای ماوەیەکی کورت لە روودانی شەڕەکەی ئەمشەو دوو کەسی دیکە لە شەڕێکی دیکە بە برینداری هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک”.

هێمن سلێمان، ئەوەشی وت “هێشتا نازانرێت هۆکاری شەڕەکە چییە، بەڵام ئەو دوو کەسەی بریندار بوونە بە چەقۆ بووە و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان”.

ئەمشەو لە پارێزگای دهۆک، تەنیا لە ماوەی یەک کاتژمێردا، دوو رووداوی شەڕکردن روویان دا و بەهۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون.

شەڕی یەکەم لە شەقامی کۆڕەک بووە و بە هۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون، دەوترێت شەڕەکە لەسەر قەرز بووە.

هێشتا هۆکاری شەڕی دووەم نازانرێت بەڵام ئەوە دەرکەوتووە کە دوو کەس بە چەقۆ بریندارن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی