لە ناو بازاڕی دهۆک شەڕ بووە
لە ناو بازاڕی دهۆک شەڕ بووە و بە قسەی شایەتحاڵەکان بۆ 964، پێنج کەس بریندار بوون.
هه‌یسه‌م به‌ربه‌هاری به‌رپرسی تیمی فریاگوزاری 122 له دهۆك به تۆڕی 964ی وت، تا ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، پۆلیس برینداره‌كانی گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک تایبەت بە964ی وت، “چەند کەسێک لەسەر رووداوێکی شەڕکردن لە سەنتەری دهۆک برینداربوون، بەڵام هەموویان تەندروستیان باشە و هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە گیانی لە دەست نەداوە”
هێمن سلێمان وتیشی”جارێ دیارنییە چەند کەس برینداربوونە، سەرقاڵی لێکوڵینەوەین لەسەر رووداوەکە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا