ئەنجومەنی فەتوا؛ لێزەر بۆ جوانکاری لابردنی موو حەڕامە
ئەمساڵ ٢٢ فەتوایان داوە
+964
فەرمان سادق
لە وەڵامی ژمارەیەک هاوڵاتی لەسەر پرسی بەکارهێنانی لێزەر بۆ لابردنی موو لە جەستە یان رووخسار، ئەنجومەنی باڵای فەتوا کە ئەمساڵ ٢٢ فەتوای داوە، دەڵێ؛ بە نییەتی خۆڕازاندنەوە بۆ نا مەحرەم حەرامە.
لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان، لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا لەسەر چەند پرسێک کە پەیوەندارە بە ژیانی خەڵکەوە چەند فەتوایەکی دەرکرد کە یەکێک لەوانە پێوەندارە بە لابردنی موو لە لێزەر.
لیژنەی باڵای فەتوا دەڵێ؛ دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له موسوڵمانان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی به‌كارهێنانی ئامێری لێزه‌ر بۆ لابردنی مووی جه‌سته، دوای لێكوڵینه‌وه له‌م بابه‌ته‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت و مه‌به‌سته‌كانی و راوێژکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی پسپۆڕ و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، فەتوای ئەوەی داوە ئەگەر به نییه‌تی خۆڕازاندنه‌وه بۆ نامه‌حڕه‌م ئەوا حەرامە.
پێوەند بە ئافرەتانیش کە خواستێکی زۆریان بۆ لابردنی موو بە لیزەر هەیە، ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەڵێ؛ ئه‌گه‌ر مووه‌كه له‌و شوێنانه روا بوو كه ئەسڵ وایه مووی لێ نه‌ڕوێت، وه‌ك ده‌موچاو یان ریش وسمێڵ لە ئافره‌تاندا ئه‌وا دروسته به ئامێری لێزه‌ر مووەکە لاببرێت.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا، بەشێوەی مانگانە یان دوو مانگ جارێک کۆدەبێتەوە، لەمساڵیشدا هەشت جار کۆبووەتەوەو ٢٢ فەتوای دەرکردووە.
“
ئه‌گه‌ر مووه‌كه له‌و شوێنانه روا بوو كه ئەسڵ وایه مووی لێ نه‌ڕوێت، وه‌ك ده‌موچاو یان ریش وسمێڵ لە ئافره‌تاندا ئه‌وا دروسته به ئامێری لێزه‌ر مووەکە لاببرێت.”
فەتواکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە ٢٠ـی ئەم مانگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، دەڵێ؛ ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره بۆ لابردنی موو له رووی پزیشكیه‌وه و له‌سه‌ر بڕیاری پزیشكی پسپۆڕ بێت ئەوا دروستە، بەڵام بە مەرجی ئەوەی کە لێزه‌ره‌كه به‌دیلی تری نه‌بێت و تاكه چاره‌سه‌ر بێت بۆ لابردنی مووه‌كان، هەروەها به نییه‌تی خۆڕازاندنه‌وه بۆ نامه‌حڕه‌م ئه‌نجامی نه‌دات و ئه‌ندازه‌ی مووه‌كەش له عورف و عاده‌ت ده‌رچووبێت.
زیاتر دەڵێ؛ ئه‌گه‌ر بۆ لابردنی موو بوو له جێگه‌ی هه‌ستیار ئه‌وا دە‌بێت خۆی ئامێره‌كه به‌كار بهێنێت و ئه‌نجامی بدات، بۆ ئەمە دروست نیه بچێته لای پزیشكی تایبه‌تمه‌ند، مه‌گه‌ر “له حاڵه‌تی زه‌روره‌ت و ناچاری و پێویستی زۆردا، له‌و كاته‌دا ڕێگه‌ی دە‌درێت، به‌مه‌رجێك پیاو بچێته لای پزیشكی پیاو، ئافره‌تیش بچێته لای پزیشكی ئافره‌ت.