
جۆرێکی مادەی هۆشبەر وێنە:Social Media
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت
+964
بەشی کوردی
دەزگای ئاسایشی هەرێم له سۆشیال میدیا بڵاویكردهوه، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان و ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کران .
دهزگاكه بڵاویكردهوه، “له ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون بۆ بەرەنگاربونەوە و دەستگیرکردنی بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، لە پێناو ئارامی کوردستان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر، کە زیان بە کۆمەڵگا و ئابووری وڵاتەکەمان دەگەیەنێت، پاش وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا لە رۆژانی 3 و 7ی ئهم مانگه لە هەردوو شاری سلێمانی و کفری توانیان سێ تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن بە ناوەکانی ( ش ، ع ، م ) لەدایکبووی ساڵی 1998 دانیشتوی سلێمانی ، ( أ ، ع ، ع ) لەدایکبووی ساڵی 1994 دانیشتوی سلێمانی و ( ح، ک ، أ ) لەدایکبووی ساڵی 1986 دانیشتووی کفری”.
ئاماژهیان بهوهش كردووه، “تۆمەتباران بەپێی ماددەکانی ( 26 ) و ( 30 ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە”.