گواردیۆلا: نابێت مه‌جال به ریال مه‌درید بده‌ین
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی شه‌وی رابردووی نێوان ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی له چامپیۆنزلیگ، گواردیۆلای راهێنه‌ری مان سیتی به درێژایی یارییه‌كه هیچ گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی نه‌كرد، ئه‌مه‌ش بووه جێی سه‌رنج و پرسیار.
گواردیۆلا به‌رگری له بڕیاره‌كه‌ی ده‌كات و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت، “پێم وابوو ئه‌و یاریزانانه‌ی له ناو یاریگه بوون، باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ریال مه‌دریدیش تیپێكی به‌هێزه و نابێ مه‌جالی بده‌ی، ئه‌گه‌رنا كۆنتڕۆڵ ناكرێن.
یارییه‌كه، یاریی چوونی پێش كۆتایی بوو، كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات و هه‌فته‌ی داهاتوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه له یاریگه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.