داربی بڕیوەتەوە

داربڕێک دەستگیرکرا

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

بنکەی پۆلیسی تانجەرۆ کەسێکیان بە تۆمەتی بڕینی داربی دەستگیرکرد و دەستیشیان بەسەر دارە بڕاوەکاندا گرت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10.5.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سەرەرای بوونی بەردەوامی مەفرەزەکانیان، بەڵام هەندێک هاوڵاتی بێ گوێدانە بەرپرسیارێتی دارەکان دەبڕنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕینى دارى سروشتى و شێواندنى دارستانەکان تاوانێکە دژ بە سروشت و ژینگە دەکرێت.

پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو داربڕە کردووەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە.