لە مانگێکدا 13 دۆلار نرخەکەی دابەزیوە

نرخی نەوت 56 سەنتی دیکە دابەزی

964+

تا دێت نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهانی رووی لە دابەزینە و ئەمڕۆش 56 سەنت نرخەکەی دابەزیوە.

بەپێ ماڵپەڕی (investing) کە ماڵپەڕێکی ئابوورییە، لەماوەی مانگی رابردوودا نرخی نەوت نۆ دۆلار دابەزیوە، بەجۆرێک نرخی نەوت لە 11.4.2023 بۆ هەر بەرمیلێک 85,56 دۆلار بووە.

هەر لەماوەی مانگی رابردوودا، لە 12.4.2023 نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە بەرزترین نرخ کە  87,37 دۆلار بووە، هاوکات لە 3.5.2023 نەوت کەمترین نرخی تۆمار کرد کە 72,02 دۆلار بوو،

بەپێی بەدواداچوونێکی رۆیتەرز بێت، ئەو دابەزینە خێرایەی نەوت یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو زیادبوونە زۆرەیە لە یەدەگی نەوتی ئەمریکی.