لەسەر كێشەی كارەبا

وەزیری كارەبا بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

+964
كوردستان ئەحمەد

رۆژی سێشەممە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و داوای كردووە وەزیری دارایی لە دانیشتنی پەرلەماندا بەشداربێت.

لیژنەكە لە بارەی كێشەكانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان كۆبونەوەی كردووە، باسیان لە كێشەكانی كارەبا كردووە لە هەرێمی كوردستان.

گوڵیزار رەشید، سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان، کە لە فراكسیۆنی گۆڕانە، بە تۆڕی964ی وت، نووسراومان بۆ وەزارەتی كارەبا كردووە و داوامانكردووە وەزیر ئامادەی دانیشتنەكانی پەلەمان بێت، بۆ قسەكردن و وەڵامدانەوەی چەند پرسێك.

پێشتر لیژنەی  سامانە سروستیەكانی كوردستان، گەڕێكی بینین و دیداری بە ناو وەزارەتی كارەبادا كرد، هەروەها سەردانی چەند شوێنێكی دیکەی كرد، كە كێشەی كارەبایان هەبوو.