بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر: ئەو هێلکەیەی دەدرێت بەرهەمی ناوخۆیە

964+

فەرمان سادق

دوای ئەو هەڵلایەی لەسەر هێلکەی بایەعی دروستبوو، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، هێلکەکان بەرهەمی ناوخۆیە.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو هێلکەیەی دەدرێت بە بریکارەکانی خۆراک لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری، بەرهەمی ناوخۆیە.

دەشڵێت: ئەو هێلکەیە، هەمان ئەو هێلکەیەیە کە لە بازارەکان و مارکێتەکانی شاری هەولێر دەفرۆشرێن، پارێزگای هەولێریش تاکە پارێزگایە کە بەرهەمی ناوخۆ دابەشدەکات.