به‌غدا به نرخی خۆى گه‌نم له جووتیارانى هه‌رێم وه‌رده‌گرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم، له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌و نرخه وه‌ربگیرێت، كه خۆى دیاریی ده‌كات.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم، لە کۆبوونەوەیەکی نێوان بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه هەموو جووتیارێکی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبێت لە وەرگرتنی بەرهەمەکەی بەو نرخەی، کە حکومەتی فیدڕاڵی دیاریی کردووە بۆ هەر تەنێک.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، بۆ بابەتی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران، هەردوولا هەماهەنگیان کردووه، لەسەر ئەوەی هەموو جووتیارێکی هەرێمی کوردستان سوودمەند بێت لە بابەتی پێدانی ئەو بڕەی کە بەرهەمی دەهێنێت،
بڕیاریشیان داوه، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدرێت و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی وەزارەتی کشوکاڵی هەرێم بەشداری بکات، بۆ كارئاسانیكردن و جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره.