پاریس سانجێرمان مۆرینیۆی ده‌وێت


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان، هەنگاوێکیان بەرەو گواستنەوەی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی ده‌ستپێكردووه‌ و له‌گه‌ڵ بریكاره‌كه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه‌.

تۆڕی “RMC Sport”ی فه‌ڕه‌نسی ئاشکرای کردووە، لویس كامپۆس راوێژکاری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە خۆرخی مێندێزی بریکاری مۆرینیۆوە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، مۆرینیۆ وەک بژاردەیەکی پەسەندکراو بۆ راوێژکاری وەرزشیی پاریس دەمێنێتەوە، چونکە ئەو دووانە پەیوەندییەكی كۆنیان هه‌یه‌، كه‌ لە سه‌رده‌می خوێندنیان له‌ زانکۆ دەستپێکردووە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، مۆرینیۆ حه‌زده‌كات یانه‌ی رۆما جێبهێڵێت؛ چونکە پێی وایە چیتر ناتوانرێت باشتر لەوەی بەدەستی هێناوە ئەنجامی بدات، كه‌ له‌ 2022 جامی كۆنفرانسی ئه‌وروپای بۆ یانه‌كه‌ برده‌وه‌ و ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌ تیپه‌كانی پێشه‌وه‌ی خولی ئیتالیایه‌.

تۆڕی “RMC Sport” ده‌ڵێت، سپێشەڵ وەن، تەنیا دوو رێگای له‌ به‌رده‌مه‌، وه‌رگرتنی مه‌شقی پاریس سانجێرمان، یان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ریال مەدرید، هه‌رچه‌نده‌ دوێنێ سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌رده‌وامبوونی ئه‌نچیلۆتی له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.