رێگە بەڕووی بارهەڵگرانی ناحیەی سکتاندا کرایەوە
964+
کەمێک پێش ئێستا رێگە بەرووی ئەو بارهەڵگرانەدا کە لە نێوان بازگەی هیران و ناحیەی سکتاندا گیریان خواردبوو کرایەوە.
بارهەڵگرەکان قسە بۆ 964 دەکەن و دەڵین ماوەی چەند رۆژێکە لەو رێگەیەدا گیریان خواردووە، دڵخۆشن بەوەی ئەم شەو رێگەکەیان بەروودا کراوەتەوە.
پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ خۆپیشاندەرانیشدا کردووە و پێیان راگەیاندووە کە کردنەوەی رێگەکە کاتییە و سبەینێ دایدەخەنەوە.