مەسموتە.. ماسییە دڵخوازەکەی بەسرەییەکان کە تا وشک نەکرێتەوە ناخورێت

964+

راژان باجەڵان – بەسرە

مەسموتە، ماسییە دڵخوازەکەی بەسرەییەکانە و کەس لەناو ئاودا نایکڕێت تاوەکو وشک نەکرێتەوە.

وەک زانراوە ماسی زیندوو لەناو ئاودا دەکڕدرێت، یانیش بە مردوویی لە دوکانەکان، بەڵام ماسی مەسموتە تاکە ماسییە تاوەکو وشک نەکرێتەوە کەس نایکڕێت.

ماسی مەسموتە، یەکێکە لە دڵخوازترین ماسییەکان لای بەسرەییەکان و خواردنێکی تایبەتی ئەوانە کە شێوازی ئامادەکردنی زۆر جیاوازە لە هەموو ماسییەکانی دیکە.

سەرەتا ماسییەکە لە ناوەڕاستەوە شەق دەکرێت و پاشان خوێی پیدا دەکرێت و لەبەر رۆژ وشک دەکرێتەوە و ئینجا هەڵدەواسرێت لە دوکانەکاندا بۆ فرۆشتن.

دیمەنی ماسی مەسموتە، رەنگە لە عێراق تەنیا لە بەسرە بیبینی، یان ئەوەی بەسرە سەرنجڕاکێشترینیان بێت.

پەیامنێری 964 لە بەسرەوە زانیاری زیاتری لەلایە..

پێداچوونەوە: فەرمان سادق